فعالیت در سینما و تلویزیون همواره جزو مشاغل «پُر استرس» طبقه بندی میشود و هنرمندان این عرصه نیاز به فعالیتهایی دارند تا......روی ادامه مطلب کلیک کنید
من مەرگ بووم له تۆدا ژیام!
ڕەوشتێکی نایاسا، له تۆدا سووتام!
سیمای ئەو پێکەنینەم
که نەبوون، به عەشقێ ناساند!
بەڵام هەرگیز شریخەی دەنگی
ناسۆری ئەو ماچەم نەبیست که
سووری لێوەکانتی به سەر دار و
بەردەوه وێنه کردووه
پاش مردن خۆشەویستت بووم، بڕاوم
له تاقانەترین ئەشکێ
وا له کازیوەی دوواهەمین دیدار ڕژا
ئێمه ژیانێ بووین له نەتەوەی دۆزەخ!
ئای به نازت قەسەم سەخته بێکەس مردن
کەس بێژێ چی
له جەماعەتی هه ژار دووری!
نابێ له بیرم دەرچی
تەرمی کەڕۆڵاڵی کراسەکەت و ڕیشێ که
بێ ڕیشه سپی دەکەم به شێعر نابێ
ئەی ئاگریترین گوڵی ئەم عەرشه
من ساردترین دەستی پیاوەتیم
تۆ شێت ترین گوڵی مردن و من تاڵ ترین گوناح
ئەی خاونی شینترین چاوی شار
له نەبوونی نیگاهت
بێ وڵاتەخۆم