رۆژی (١٣)ی نیسانی ١٩٧٤، کچە خوێندکاری شۆڕشگێڕی کورد (لەیلا قاسم)و ھاوڕێکانی بەدەستی بەعسیە فاشستەکانی بەغدا لە سێدارەدران.
لەیلا قاسم ئەو کچە خوێندکارەی لەگەڵ ھاوڕێکانی دا لەناو شاری بەغدا دا چالاکی شۆڕشگێرانەی ئەنجامدەداو لەلایەن دەزگاو موخابەراتیەکانی ڕژێمی ئەوسای عێراقەوە دەستگیرکرا، یەکەم ژنەکە لە مێژووی عێراقی نوێدا لەسەر ھەڵوێستو بیری سیاسی بڕیاری مەرگی بەھەڵواسین درا لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکری سەرکۆماری ئەو دەمەی عێراقەوە.